هەوڵەکانی فڕاکسیۆنی یەکێتی بۆ خەرجکردنی شایستەی دارایى جوتیاران چڕدەکرێنەوە
کوردستان 06:58 PM - 2026-02-09
راگەیاندنى هەرێم کەمال ئاغا
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
ئەمڕۆ دوو شەممە 9ى2ى2026 هەرێم
کەمال ئاغا سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی فڕاکسیۆن،
پێشوازیی لە نوێنەری جوتیارانی هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، تاوتوێ هۆکارەکانی
درەنگ خەرجکردنی شایستەکانی جوتیارانی هەرێم
بۆ بەرهەمی گەنم لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە کرا.
هەرێم کەمال ئاغا، دووپاتی کردەوە
درەنگ خەرجکردنی شایستەی جوتیاران کاریگەری لە سەر ڕێژەی بەرهەمهێنانی هەیە و بەمەش
زیانێکی گەورە بە ئابووری وڵات دەگەینێت، جەختیشی کردەوە، یەکێتیی نیشتیمانیی
کوردستان داکۆکیکاری مافی کۆمەڵانی خەڵک و سەرجەم چین و توێژەکانە.
هەرێم کەمال ئاغا بە نوێنەرانی
جوتیارانی ڕاگەیاند، فڕاکسیۆنی یەکێتی لە بەیانییەوە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 10ى2ى2026
وەفدێکی فڕاکسیۆن لەگەڵ نوێنەری جوتیاران سەردانی هەردوو وەزیری بازرگانی و دارایی
عیراق دەکەن بۆ بەدواداچوون و خەرجکردنی
شایستەی جوتیاران بەزووترین کاتدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

