شانەی راگەیاندنی ئەمنی: زیاتر لە دوو هەزار تیرۆرست لەسوریاوە رادەستکراون
عیراق 09:38 AM - 2026-02-08
ئاژانسەکان
کەمپی هوڵ لە سوریا
شانەی راگەیاندنی
ئەمنی، ئەمڕۆ شەممە، وەرگرتنی 2250 تیرۆریستی لە لایەنی سووریاوە راگەیاند و ئاماژەی
بەوەشداوە، دەستدەکرێت بە رێکارەکانی پۆلێنکردنیان لە رووی دادوەرییەوە.
فەریق سەعد
مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە لێدوانێکدا رایگەیاند: عیراق 2250 تیرۆریستی لە لایەنی سووریاوە بە وشکانی و ئاسمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بە هەوڵێکی گەورەی هێزە ئەمنییەکان وەرگرتووەتەوە، و لە
ناوەندە رەسمییە توندوتۆڵەکاندا دەستبەسەر کراون.
جەختیشی کردەوە
لەسەر، ئامادەیی حکومەت و هێزە ئەمنییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم ژمارانە، بۆ
دوورخستنەوەی مەترسی نەک تەنها لەسەر عیراق، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهانیش.
ئەوەشی وت: تیمە
تایبەتەکان دەستیان کردووە بە پرۆسەی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی و پۆلێنکردنی
تیرۆرستەکان بە پێی مەترسیدارییان، لەگەڵ تۆمارکردنی دانپێدانانەکانیان لەژێر
سەرپەرشتی راستەوخۆی دادوەریدا.
مەعن روونی
کردەوە: وەزارەتی دەرەوە لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ چەندین وڵات سەبارەت بە رەگەزنامەکانی
دیکە، ئاماژەی بەوەش کرد کە، پرۆسەی رادەستکردنەوەی تیرۆریستەکان بە وڵاتەکانی
خۆیان دەستپێدەکات، هەر کاتێک پێداویستییە یاساییەکان تەواو بوون، لەگەڵ
بەردەوامیی دەزگا ئەمنییەکان لە ئەنجامدانی ئەرکە مەیدانی و لێکۆڵینەوەییەکانیان
لەم دۆسیەیەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

