رێگە قاچاخەکان لەکەرکوک دادەخرێن
کوردستان 05:21 PM - 2026-02-07
PUKMEDIA
کەرکوک
نوسینگەی راگەیاندنی ئیدارەی کەرکوک، لەپێناو پاراستنی تەندروستی
گشتی هاووڵاتیان سەرجەم ئەو توولەڕێ و رێڕەوە نایاساییانە دادەخات، کە بۆ کاری
قاچاخچێتی بەکاردەهێنرێن.
لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، نوسینگەی راگەیاندنی ئیدارەی کەرکوک
رایگەیاندووە، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتمان بۆ
پاراستنی تەندروستی گشتی هاووڵاتیان و رێگریکردن لە هاتنەژوورەوەی مەوادی ماوەبەسەرچوو
و کاڵای بێ کوالێتی، ئیدارەی کەرکوک هەموو توولەڕێ و ڕێڕەوە نایاساییەکان کە بۆ
کاری قاچاخچێتی بەکاردەهێنرێن دادەخات.
هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا، هۆشداریش دەدات بە سەرجەم
بازرگانان و قاچاخچییەکان لە گرتنەبەری ئەم رێگایانە یان بازرگانیکردن بەو ماددانەی
کە زیان بە ئاسایشی خۆراک و دەرمان دەگەیەنن؛ توندترین سزای یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران
دەگیرێتەبەر بەبێ هیچ چاوپۆشییەک.
نوسینگەی راگەیاندنی ئیدارەی کەرکوک روونیشیکردەوە،
پاراستنی سەلامەتی کۆمەڵگە و دابینکردنی خۆراک و دەرمانی تەندروست لە پێشینەی کارەکانمانە
و رێگە نادەین بەرژەوەندی هاووڵاتیان ببێتە قوربانی چاوچنۆکی قاچاخچییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

