تەندروستی ڕۆژئاڤا خەڵاتی رێزلێنان پێشکەش بە پزیشکانی هەرێم دەکات
کوردستان 07:44 PM - 2026-02-06
PUKMEDIA
پزیشکانی هەرێم لە رۆژئاڤا
پزیشکانی هەرێمی
کوردستان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی و پزیشکی سەردانی رۆژئاڤایان کرد و تەندروستی رۆژئاڤا و
مانگی سوری کوردیش خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشین.
ڕۆژی 1ی2ی2026، وەفدێکی
پزیشکی لە هەرێمی کوردستانەوە، کە پێکهاتبوون لە 19 پزیشکی شارەکانی سلێمانی و هەولێر
،گەیشتنە ڕۆژئاڤای کوردستان، بۆ ئەوەی
هاوکاری و خزمەتگوزاریی پزیشکی و مرۆیی و خزمەتگوزاری پێشکەشی ئاوارە و بریندارەکان
بکەن و ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری دێریک کاریان کرد
.
پاشان وەفدەکە، چوونە شاری قامیشلۆ و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەوێ مانەوە و سەردانی بنکە تەندروستییەکان
و ناوەندە کاتیەکانی کۆچبەران و ناوەندی مانگی سووری کوردی و ئەنجومەنی جێبەجێکاری
ئیدارەی خۆسەریی جەزيرەیان کرد و چارەسەری پزیشکیان پێشکەش بە نەخۆشەکان کرد.
ئەمڕۆش 6ی2ی2026، ده سته ی ته ندروستی رۆژئاڤا و و مانگی سووری کورد ، خه ڵاتی رێزلێنانیان
پێشکەش بە پزیشکانی هەرێمی کوردستان کرد، لەپای ئەو خزمەتە مرۆیی و پزیشکییەی
پێشکەشی هاووڵاتیانیان لە رۆژئاڤا کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

