کاروان ئەنوەر: کەناڵی NRT لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین بەردەوامدەبێت
کوردستان 08:50 PM - 2026-02-04
PUKMEDIA
کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت:بڕیاری داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین جێبەجێناکرێت، دەشڵێت: ئەم بڕیارە بەبێ پرسکردن بە سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی رۆشنبیری، دەرکراوە و جێبەجێکراوە.
کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە هەولێر و دهۆک، لەکاتێکدایە کە هەموو میدیا کوردییەکان بە یەک دەنگ پاڵپشتی لە بابەتێکی نەتەوەیی دەکەن، نیگەرانییەکی گەورە دروستدەکات.
راشیگەیاند: ئەم بڕیارە بەبێ پرسکردن بە سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی رۆشنبیری، دەرکراوە و جێبەجێکراوە، هاوکات ئەو یاسایەی ئەوان پشتیان پێ بەستووە بەرکار نین و بڕیاری راگرتنی هەر میدیایەک دەبێت بەگوێرەی پڕەنسیپ و یاساکانی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان بێت.
کاروان ئەنوەر ئاماژەی بەوەشکرد: بڕیاری داخستنی نووسینگەی کەناڵی NRT لە هەولێر و دهۆک جێبەجێکراوە، بەڵام لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین جێبەجێناکرێت، تاوەکو نەچێتەوە خانەی یاسایی جێبەجێکردنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

