یاسای لێبوردنی گشتی زیاتر لە 41 هەزار کەس ئازاد دەکات
کوردستان 04:13 PM - 2026-02-03
راگەیاندنی ئەنجومەن
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق
ئەنجومەنی
باڵای دادوەریی عیراق لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای لێبوردنی
گشتی ئامارێکی نوێ بڵاودەکاتەوە، کەبەهۆیەوە زیاتر لە 41 هەزار کەس ئازادکراون.
ئەنجومەنی
دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، رایگەیاندووە: کۆی
گشتی ئازادکراوان لە
زیندانەکان و ناوەندەکانی راگرتن بەپێی یاسای لێبووردنی گشتی گەیشتە 41 هەزار و 364
کەس.
ئاماژەی
بەوەشداوە، تۆمەتباران و سزادراوانی دیکە کە فەرمانی دەستگیرکردن یان
بانگهێشتکردنیان بۆ دەرچووە، ئەوانەشی بە کەفالەت ئازادکراون یان بە ئامادەنەبونی
خۆیان سزادراون و یاساکە دەیانگرێتەوە، گەیشتە 166 هەزار و 283 کەس.
ئەوەش
خراوەتەروو کە بەهۆی ئازادکردنی ئەو زیندانیانەوە بەدینار بڕی 87 ملیار
و 416 ملیۆن و 572 هەزار و 75 دینار و بەدۆلار بڕی 34
ملیۆن و 387 هەزار و 58 دۆلار و 44 سەنت گێڕدراوەتەوە بۆ حکومەت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

