بۆردی راگەیاندن سەرەخۆشی لە هەڤاڵ هەڵۆ حەسەن دەكات

کوردستان 10:47 AM - 2026-02-03
خوالێخۆشبوو خاتوو غەزالە PUKMEDIA

خوالێخۆشبوو خاتوو غەزالە

پرسەنامە

بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (خاتوو غەزالە)، دایكی هەڤاڵ و میدیاكاری دێرین هەڵۆ حەسەن گەردی، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەکەی دەکات.

دەقی پرسەنامەکە:

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو غەزالە، دایكی هەڤاڵ و میدیاكاری دێرین هەڵۆ حەسەن گەردی ـ مان پێگەیشت، بۆ ئەو خەمە بەناوی بۆردی راگەیاندن و تەواوی میدیاكارانی یەكێتیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە هەڤاڵ هەڵۆ حەسەن و خانەوادە و كەسوكاری دەكەین و لە خودای باڵادەست دەپاڕێینەوە گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری و ئارامیش بە خانەوادەكەی ببەخشێت.

بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە