روماڵكردنی هەواڵەكان لەلایەن بەشی كوردی دەنگی ئەمریكاوە راگیرا
کوردستان 09:55 PM - 2026-01-31
بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا
لۆگۆی بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا
بەهۆی بڕانی بودجەی حكومەتی ئەمریكاوە، روماڵكردنی هەواڵەكان لەلایەن بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا راگیرا، كە بووەتە هۆی وەستانی كارەكانی حكومەت.
دەنگی ئەمریكا پێشتریش بەهۆی كەمكردنەوەی بودجە و بڕینی سەرچاوە داراییەكانییەوە، بۆ ماوەیەكی زۆر لەكاركردن وەستا، بەڵام لەماوەی رابردوودا دەستی بەكار كردەوە و ئێستاش دووبارە بەهۆی بڕانی بودجەی حكومەتی ئەمریكاوە راگیراوە.
بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا، لەپاش شەڕی كەنداوی یەكەم و لە 25 ی 4ی 1992 دامەزرا، بەگشتی 2 سەعات و 40 دەقيقە لەهەفتەیەكدا بەرنامەی تەلەفیزیۆنی هەبوو، رۆژانی دووشەممە، سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینیش 10 سەعات بەرنامەی رادیۆیی هەبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

