مەڵبەندی هەولێر بۆ ساڵیادی 1 ی شوبات: تیرۆرستان دژی كوردن
کوردستان 08:57 PM - 2026-01-31
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەڵبەندی 3ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە 22 هەمین ساڵیادی كارەساتی 1ی شوباتدا پەیامێك بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: لەم ساڵیادەدا سوربوونی خۆمان لەسەر دژایەتی تیرۆر دووپات دەكەینەوە، دەشڵێت: پێویستە ئەو یەكگرتوویی و پێكەوەییەی لە كوردستان بۆ پشتگیری رۆژئاڤای كوردستان هەیە، بكەینە هەوێنی تەبایی و یەكڕیزی گەلەكەمان، لەهەر چوار پارچەی كوردستان.
دەقی پەیامەكە...
لەبیرەوەری مەرگەساتی 1ی شوباتدا، بەردەوام دەبین لە دژایەتیكردنی تیرۆرو توندڕەوی
ئەمڕۆ 22 ساڵ تێپەڕ دەبێت، بەسەر كردەوە تاوانكارییە تیرۆرستییەكەی، ناو هەردوو بارەگای مەڵبەندی 3ی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان لە 2004ی 2ی 1 كە تاریكپەرستان، لە رێگای دوو تیرۆرستی سەر بەڕێكخراوی تیرۆرستی ئەنساڕ سوننە لەكردەوەیەكی خۆكوژیدا، 105 كەس لەهاووڵَاتیان و سەركردەو ئەندامانی هەردوو حزبیان شەهید كرد و ژمارەكی زۆریش برینداربوون.
لەو یادە خەمناكەدا، سەری رێز بۆ گیانی پاكی شەهیدان دادەنوێنین و وەك سەروەری و شانازیش رێزی بریندارانی كارەساتەكە و بنەماڵەی شەهیدان دەگرین و پێكەوەش درێژە بەڕێبازی شەهیدان دەدەین و پێویستە یادی كارەساتەكانی كە لەڕابردوو بەسەر گەلەكەماندا هاتووەو ئەو یەكگرتوویی و پێكەوەییەی لە كوردستان هەیە، بۆ پشتگیری رۆژئاڤای كوردستان، بكەینە هەوێنی تەبایی و یەكڕیزی گەلەكەمان، لەهەر چوار پارچەی كوردستان.
لەم كۆستە گەورەیەی نەتەوەكەماندا، وەبیر هەمووان دێنینەوە، كە داگیركەران و تیرۆرستان بەئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵكوژی 1ی شوبات و هەموو پەلامارەكانیان بۆ سەر كوردستان، هیچ جیاوازیەك لەنێوان رەنگ و دەنگە جیاوازەكانی كۆمەڵگەی كوردەواری ناكەن.
خەڵكی كوردستان، بەخۆپیشاندانەكانیان، بانگی هەموو هێزە سیاسییەكانی كوردستان دەكەن، كە ئەمڕۆ رۆژی نەتەوەیی كوردەو (هەموو كورد یەكە) و تەنها لە (پێكەوەیی و تەبایی نێوان حزبەكان)مان كەمە.
لەم یادەدا، وێڕای تەئكیدكردنەوەو پەرۆشیمان لەسەر پتەوكردنی یەكڕیزی و تەبایی و هاووهەڵوێستی هێزە سیاسییەكانی كوردستان، سووریشین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریستان و پاراستن و گەشەپێدانی دەستكەوتەكانی گەلەكەمان و خزمەتكردنی هاووڵَاتیان بەگشتی و كەسوكاری شەهیدان بەتایبەت بەبێ جیاوازی.
با ئەم رۆژی ماتەمینییەی هەولێرییەكان، بكەینە هاندەرێك بۆ كاركردن لەسەر بنبڕكردنی تیرۆرو تیرۆرستان لەسەرتاسەری عیراق و هەرێمی كوردستان، چونكە كردەوە تیرۆرستییەكان نەیانتوانی رێگە لەبەرەو پێشبردنی گەلی كوردستان بگرن، بۆیە پێویستە خوێنی شەهیدەكانمان ببێتە هاندەرمان بۆ زیاتر خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی یەكی شوبات و خەڵكی خۆشەویست و جوامێری هەولێر.
درود بۆ گیانی پاكی شەهیدان و رێزو وەفاداریشمان بۆ كەسوكاری شەهیدان و بریندارو كەمئەندامانی مەرگەساتی یەكی شوبات دووپات دەكەینەوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەڵبەندی 3 ی هەولێر
2026/1/31
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

