سەرۆک بافڵ پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات
کوردستان 05:51 PM - 2026-01-30
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، پەیامێکى بڵاوکردەوە
و رایگەیاند: پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و
حکومەتی سوریا دەکەم بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە
ئاڵۆزییەکان، هیوادارم ببێتە سەرەتایەک بۆ دابینکردنی مافی هەموو نەتەوە و
پێکهاتەکان بە تایبەتی کورد و ئاماژەى بە ئەوەشدا: هەوڵ و بەرخۆدانی بەردەوامی
برام جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی بۆ گەلەکەمان لە رۆژئاوا بیردەهێنمەوە و پێی دەڵێم،
شانازیی بە هەڵوێستەکانتەوە دەکەم و وەک هەمیشە پشتیوانتم.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانى کوردستان،
ئەمڕۆ هەینى 30ى1ى2026 لە پەیامێکدا رایگەیاند:
پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سوریا
دەکەم بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان، هیوادارم
ببێتە سەرەتایەک بۆ دابینکردنی مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بە تایبەتی کورد.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: سوپاسی خۆم ئاڕاستەی ئەمریکا و
فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی نێوەندگیر دەکەم و هیوادارم رێککەوتنەکە ببێتە هۆی
سەقامگیریی و گەشەسەندن بۆ رۆژئاوای کوردستان و سوریا.
ئەوەشى خستەڕوو: لە ناخی دڵمەوە سوپاسی تەواوی
هاونیشتمانییانمان بە تایبەتی گەنجان لە کوردستان و تاراوگە دەکەم بۆ پاڵپشتییان
لە رۆژئاوا، کە بە جیهانیان وت، کورد یەکە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،
راشیگەیاند: هەوڵ و بەرخۆدانی بەردەوامی برام جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی بۆ گەلەکەمان
لە رۆژئاوا بیردەهێنمەوە و پێی دەڵێم، شانازیی بە هەڵوێستەکانتەوە دەکەم و وەک
هەمیشە پشتیوانتم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

