ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
کوردستان 01:04 PM - 2026-01-30
Washington Kurdish Institute
ئیلهام ئەحمەد
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی
دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: دووپاتی پابەندبوونی
خۆمان دەکەینەوە بە سەرخستنی رێڕەوی تێکەڵکردنەکە بە جۆرێک کە خزمەت بە یەکپارچەیی
سوریا بکات و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بەهێز بکات و بنەما بۆ قۆناغێکی نوێ لە سەقامگیری
و گەشەپێدان دابڕێژێت.
دەقی راگەیێندراوەکەی ئیلهام ئەحمەد:
سوپاسی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئەو دەوڵەت و لایەنە
ناوەندگیرانە دەکەین، لە سەروویانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەرەنسا، کە
هەوڵی بێوچانیان دا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای
دیموکرات، کە هەنگاوێکی گرنگە لەسەر رێگای سەقامگیری.
هیوادارین ئەو لایەنانە رۆڵی زامنکار بگێڕن، بۆ بەدیهێنانی پرۆسەی تێکەڵکردنەکە، هاتنی هێزە ئەمنییەکان
بۆ دەستەبەرکردنی پرۆسەیەکی تێکەڵکردنی بەرپرسیارانە و قۆناغ بە قۆناغە، کە هاوبەشی
زامن دەکات و کەرامەتی هەموو پێکهاتەکان دەپارێزێت، و رێ خۆش دەکات بۆ گەشەپێدانێکی
دادپەروەرانە و هاوسەنگ لە ناوچە جیاجیاکاندا.
دووپاتی پابەندبوونی خۆمان دەکەینەوە بە سەرخستنی
رێڕەوی تێکەڵکردنەکە بە جۆرێک کە خزمەت بە یەکپارچەیی سوریا بکات و ئاشتیی کۆمەڵایەتی
بەهێز بکات، و بنەما بۆ قۆناغێکی نوێ لە سەقامگیری و گەشەپێدان دابڕێژێت، هەروەها
گەڕانەوەیەکی سەلامەت و بەکەرامەت بۆ خەڵکی عەفرین و سەرێکانی بۆ ناوچەکانی خۆیان
دەستەبەر بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

