پارێزگاری کەرکوک: خوێندکارە کوردەکە گەڕایەوە خوێندن
کوردستان 12:19 PM - 2026-01-29
راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک
د. رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک
کێشەی ئەو خوێندکارە
کوردەی کەرکوک کە لە سەرکێشانی ئاڵای کوردستان دوورخرایەوە لە خوێندن، چارەسەر کرا
و پارێزگاریش دەڵێت: هیچ کێشەیەک نەماوەو ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی خۆی ئەنجامداوە.
د. رێبوار تەها پارێزگاری
کەرکوک بۆ کەناڵەکانی میدییا رایگەیاند: کێشەی خوێندکارەکەی کەرکوک کە بەکێشانی
ئاڵای کوردستان گوزارشتی لە رای خۆی کردووە چارەسەرکراوەو بابەتەکە تەنها لێکتێنەگەیشتن روویداوە لەگەڵ مامۆستاکانی و ئێستا هەموو شتێک چاک
بۆتەوەو مامۆستاکان و بەڕێوەبەرەکەشیان لای ئێمەن و خوێندکارەکەش ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی
خۆی کردوەو دۆخەکە ئاساییە.
وتیشی: کەرکوک شارێکی
جوان و فرە نەتەوەیە و بەتایبەتیش لەم ئیدارەیەدا هەموو نەتەوەیەک ئازادە گوزارشت لەڕای
خۆی بکات کە پێشێلکردنی تێدا نەبێت و لەسەر حسابی پێکهاتەی تر نەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

