ههر كهناڵێكی عهرهبی و بیانی بێ رێزی بهرامبهر كورد بكات پهخشی رادهگیرێت
کوردستان 03:31 PM - 2026-01-28
راگەیاندنی وەزارەتی رۆشنبیری
وەزارەتی رۆشنبیری
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، نووسراوێك ئاڕاستەی كۆمپانیاكانی پەخش دەكات و داوایان لێدەكات پەخشی كەناڵی بیانی و عەرەبییەكان لەڕایەڵەكانیان رابگرن، بەتایبەت ئەو كەناڵانەی لەئێستادا بوونەتە هۆكاری پشێوی و تێكدانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و بێڕێزیكردن بەرامبەر بەنەتەوەی كورد.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم، ئاگادارییەك بەناوی (پەخشنەكردنی كەناڵی بیانی) ئاڕاستەی كۆمپانیاكانی پەخشی United Mix Media-Live Dream-Family Box-OBOX نجمة الاعلام دەكات و رایدەگەیەنێت: ئاماژە بە خاڵی 1 و 3 و 9 لەبڕگەی 3 لەماددەی 3 ی رێنماییی ژمارە 1ی ساڵی 2014 تایبەت بەڕێكخستنی فریكوێنسی سپیەیس لەهەرێمی كوردستان، ئاگادارتان دەكەینەوە كەپەخشی كەناڵی بیانی و عەرەبییەكان لەڕایەڵەكانتان رابگرن بەتایبەت ئەو كەناڵانەی كە لەباری ئێستای كوردستاندا بوونەتە هۆكاری پشێوی و تێكدانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و بێڕێزیكردن بەرامبەر بەنەتەوەی كورد، بۆیە پەخشكردنی ئەو كەناڵانەی پێچەوانەی ماددەی ئاماژەپێكراوی سەرەوەن، هەروەها پێچەوانەی ماددەی 2 ن، لەهەمان رێنمایی بەتایبەت مۆڵەتدان و دابینكردنی فریكوێنسی، بۆیە پێویستە تەنها بۆ پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان بێت.
راشیگەیاندووە: بەدەرچوونی ئەم ئاگادارییە پێویستە دەستبەجێ ناوەڕۆكەكەی جێبەجێ بكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ 27ی 1ی 2026، كۆمپانیای یونایتد میكس میدیا رایگەیاند: "بڕیارمانداوە بە راگرتنی پەخشی هەر میدیایەك كە ناپیشەییانە و نائەخلاقیانە كار بۆ شێواندنی راستییەكان بكات دژی نەتەوەكەمان".
PUKMEDIA
دەقی ئاگادارییەكە:
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

