کریس کوونس سیناتۆری ئەمریکی پشتیوانی بۆ کورد لە سوریا دووپاتدەکاتەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-01-28
CNN
کریس کوونس سیناتۆری ئەمریکی
کریس کوونس، سیناتۆری ئەمریکی، پشتیوانی خۆى بۆ
هێزە کوردییەکان لە سوریا دووپاتکردەوە و ئەوانی بە یەکێک لە کاریگەرترین هاوبەشەکانی
ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش وەسفکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ى1ى2026 کریس کوونس لە
ئەکاونتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس رایگەیاند: هاوپەیمانە کوردەکانمان لە سوریا
ساڵانێکە لە کاریگەرترین هاوبەشەکانمانن لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا.
ئەوەشى خستەڕوو: ئەمریکا دەبێت بەردەوام بێت پشگیرى
کوردەکان بکات، چونکە ئێمە ئاشتیمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوێت.
ئەو پەیامە لەکاتێکدایە کە گرژى و ئاڵۆزى لە
رۆژئاڤاى کوردستان هەیە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

