میكس میدیا په‌خشی كه‌ناڵه‌كانی ئه‌لجه‌زیره و ئه‌لعه‌ره‌بیه و ئه‌لحه‌ده‌س راده‌گرێت
کوردستان 04:16 PM - 2026-01-27
PUKMEDIA
لۆگۆی كۆمپانیای یونایتد میكس میدیا
كۆمپانیای یونایتد میكس میدیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپیيهكی بۆ PUKMEDIA نێدراوه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "بڕیارمانداوه به راگرتنی په‌خشی هه‌ر میدیایه‌ك كه ناپیشه‌ییانه و نائه‌خلاقیانه كار بۆ شێواندنی راستیيهكان بكات دژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه...
له رۆژانی رابردوودا كه‌ناڵه‌كانی ئه‌لجه‌زیره و ئه‌لعه‌ره‌بیه و ئه‌لحه‌ده‌س له میانه‌ی رووداوه‌كانی رۆژئاوای كوردستاندا بوونه‌ته مینبه‌ری داكۆكی له تیرۆرستان و نه‌ته‌وه‌په‌رستانی عه‌ره‌ب دژی گه‌لی كورد بۆ ناشرین كردن و شێواندنی وێنه‌ی جوانی گه‌لی كورد كه له‌جیهاندا نمونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیخوازییه.
وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی یونایتد میكس میدیا ناتوانێت ببێته مینبه‌ر و بڵندگۆ بۆ دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و ره‌گه‌زپه‌رستی دژی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد، بۆیه بڕیارماندا به راگرتنی په‌خشی هه‌ر میدیایه‌ك كه ناپیشه‌ییانه و نائه‌خلاقیانه كار بۆ شێواندنی راستیه‌كان بكات دژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
كۆمپانیای یونایتد میكس میدیا له‌ساڵی 2012 دامه‌زراوه‌و وه‌ك تۆڕێكی نیشتیمانی په‌خشی كه‌ناڵه میدیاییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته هه‌موو ماڵێكی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی ره‌نگه‌كان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

