بکوژی سێ ئەندامی خێزانێک لەهەولێر دەستگیرکرا
کوردستان 02:43 PM - 2026-01-27
PUKMEDIA
هەولێر
تۆمەتباری تاوانی کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێک لەهەولێر، کە کوڕێک و دایک و
باوکین، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە
بەردەوامە و ئاسایش زانیاری زیاتر بڵاودەکاتەوە.
ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە: ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ دووشەممە 26-1-2026 هەڵسا بە ئەنجامدانی
تاوانی کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێک لە گەڕەکی
شۆڕشی شاری هەولێر،
لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکراوەو زانیاری زیاتر لەسەر بکوژەکە بڵاو دەکەینەوە.
کەسوکارێکی
کوژراوەکەش رایگەیاند: دوو لە ئەندامانی خێزانەکە خنکێندراون و کوڕەکەیان بە چەقۆ
کوژراوە، کە پیشەی موهەندیسە.
ئەوەش دەڵێن: خێزانەکە،
زۆر فەقیر و بێ زیان بوون، تاوەکو شەوێک پێش رووداوەکە لە ماڵی خۆیان بوون و دواتر
لەلایەن پۆلیسەوە لە رووداوەکە ئاگادار کراونەتەوەو تەرمی کوژراوەکان
گوێزراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.
PUKMEDIA
وێنەی کوژراوەکان:
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

