سەندیکاى رۆژنامەنووسان: چاودێری میدیا لە هەرێم و نێردە رۆژنامەوانییەکانى رۆژئاڤا دەكەین
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-27
سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان
لۆگۆى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان
بۆردی داكۆكی
لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسانى سەر بە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
رایگەیاند: بەوردی چاودێری كاری میدیا لە هەرێمی كوردستان و ئەو نێردە
رۆژنامەوانییانەی رەوانەی رۆژئاڤای کوردستان كراون دەكەین، هاوکات کۆمەڵێک رێنمایشى لە پەیامێکدا بڵاوکردەوە.
دەقى پەیامەکە:
بۆردی داكۆكی
لە ئازادی و مافی ڕۆژنامەنووسان ڕێنمایی سەلامەتی بۆ كەناڵەكانی میدیا و
پەیامنێران ڕاگەیاند، (زانیاریی هەستیار لە پێگەکانی بەرەنگاریی نەگوازنەوە و
هاوکات خۆیان بپارێزن)
بۆردی داكۆكی
لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسانی سەر بە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بەوردی
چاودێری كاری میدیا لە هەرێمی كوردستان و ئەو نێردە رۆژنامەوانییانەی رەوانەی
ڕۆژاوای کوردستان كراون دەكات، ئەو رێنماییانە بڵاودەكاتەوە بۆ ئەوەی هەمووان
پابەندیبن:
یەكەم: پێویستە
هەموو پەیامنێر و کامێرامانان و هاوكارانیان، پڕەنسیپەكانی سەلامەتیی پیشەیی
پەیڕەوە بكەن، خۆیان لە مەترسیی و لێكەوتەكانی ناوچەی شەڕ بپارێزن.
دووەم: لەكاتی
پچڕانی هۆیەكانی پێوەندیی لەنێوان دەزگەو پەیامنێرەكاندا،پێشتر پلانی بەیەك گەیشتن
و شوێنی جێگرەوە و هەر شێوەیەكی دیکەی پێوەندی كردنیان بەیەکدی دیاری کردبێت.
سێیەم: نابێت
بەهیچ شێوەیەك پەیامنێران بچنە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ.
چوارەم: نابێت
لە پەخشی ڕاستەوخۆدا شوێنی جوگرافی و ناو بەرەكانی جەنگ ئاشکرا بكرێن یان پیشان
بدرێن.
پێنجەم: نابێت
پەیامنێران شێوەی بەرگریی و جۆری چەك و پێگەی جوگرافی ناوچەكانی جەنگ رووخساری
هەندێك بەرپرس بێ وەرگرتنی ڕەزاماندی بڵاوبكەنەوە.
بەهیوای كاری
میدیایی پڕۆفیشناڵ و سەلامەتی بۆ تەواوی ڕۆژنامەنووسان
بۆردی داكۆكی
لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسان
٢٦ـی
١ـی ٢٠٢٦
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

