مەزڵوم عەبدی: سەرۆک بافڵ پشتیوانیی بۆ دووپاتکردینەوە

کوردستان 07:22 PM - 2026-01-26
سەرۆک بافڵ و مەزڵوم عەبدی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ و مەزڵوم عەبدی

رۆژئاڤا سەرۆک بافڵ

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، رایگەیاند: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پشتیوانیی خۆی بۆ هێزەکانمان و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەربڕیوە.

مەزڵوم عەبدی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "خۆشحاڵ بووم بە ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە تێیدا پشتیوانی و پاڵپشتیی خۆی بۆ بەرخۆدانی گەلەکەمان و هێزەکانمان دەربڕی."

سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی-ش رایگەیاندووە، بینینی خەڵکەکەمان لە سلێمانی کە بۆ دەربڕینی پشتیوانیی بەردەوامییان بۆ ئێمە، بەشێوەیەکی جەماوەریی فراوان هاتوونەتە سەر شەقامەکان، جێگەی شانازیمانە."

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە