سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەیەکی دێرین بەسەردەکەنەوە
ی ن ک 03:14 PM - 2026-01-26
PUKMEDIA
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی لە سەردانی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین حەسەن عوسمان رەسوڵ
رۆژی ٢٦ـی١ـی٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ ( حەسەن عوسمان رەسوڵ )ـیانکرد .
لەو سەردانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە باری تەندروستی هەڤاڵ حەسەن عوسمان ـییان پرسییەوە و بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی ؛ هیوای تەندروستی باشتر و سەلامەتی هەمیشەییان بۆ خواست .
ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت پێزانینیان دەربڕی بۆ خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ حەسەن عوسمان وەک پێشمەرگەیەکی ئازاو دڵسۆز و دانەبڕاوی رێگای بەرزی کوردایەتی و شۆڕشی نوێ کە ئەرکەکانی سەرشانی بە ئەمانەتەوە جێبەجێکردووە .لە بەرامبەر ئەو رابردووەش چەپکە گوڵی رێزو وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ؛ هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـییان ئاڕاستەکرد و هیوای زووچاک بوونەوەیان بۆ خواست .
لایخۆیەوە ؛ هەڤاڵ حەسەن عوسمان سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کرد و روونی کردەوە بەسەرکردنەوەی خەباتکار و تێکۆشەرانی رێگای کوردایەتی لەلایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە کارێکی دڵسۆزانە و یەکێتییانەی لە قەڵەمدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

