سلێمانی.. كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ رۆژئاڤا راگه‌یه‌ندرا
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-26
PUKMEDIA
کۆنگرەى رۆژنامەوانى هاوژین عوسمان سەرۆکی لقی سەندیکای کارمەندانی کوردستان
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 26ی1ی2026 نۆ سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه و رێكخراوی ته‌ندروستی، كه‌مپینێكیان بۆ هاوكاری و پشتیوانی رۆژئاڤا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی راگه‌یاند، هاوكات ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش له فراكسیۆنی یه‌كێتی زیاتر له 10 تۆن ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ رۆژئاڤا دابینكرد.
هاوژین عوسمان، سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: نۆ سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه و رێكخراوی ته‌ندروستی كه‌مپینێكمان بۆ هاوكاری و پشتیوانی رۆژئاڤا پێكهێنا، كه ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی كۆده‌كه‌ینه‌وه و به‌چه‌ند كاروانێك ده‌یگه‌یه‌نین به رۆژئاڤای كوردستان.
راشیگه‌یاند: دوێنێ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خۆسه‌ر و بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لێپرسراوی بۆردی رێكخراوه‌كان و مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی یه‌كێتی له سلێمانی ئه‌نجامدا و بڕیارماندا ئه‌م كه‌مپینه بۆ پشتگیری خوشك و براكانمان له رۆژئاڤا رابگه‌یه‌نین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كه‌مپینه‌كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت و به چه‌ند جارێك هاوكارییه‌كان ده‌گه‌یه‌نینه رۆژئاڤا، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید-ه‌وه زیاتر له 10 تۆن ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی دابینكردوه و بڕیاره ئه‌مڕۆ بگه‌یه‌ندرێته كه‌مپینه‌كه‌مان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

