هەسەدە: سەرەڕاى ئاگربەست حکومەتى دیمەشق هێز کۆدەکاتەوە
کوردستان 07:09 PM - 2026-01-24
PUKMEDIA
ئاڵاى هێزەکانى سوریاى دیموکرات و حکومەتى سوریا
ناوەندی راگەیاندنی
هەسەدە رایگەیاند: سەرەڕاى بوونى ئاگربەست، بەڵام حکومەتى دیمەشق بە شێوەیەکی سیستماتیک
لە ناوچەی جزیرە و کۆبانێ خەریکى ئامادەکاریی سەربازییە و هێز زیاد دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 24ى1ى2026 ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە
و ئاشکراى کرد: سەرەڕای
رێکەوتنامەى ئاگربەست کە لە نێوان ئێمە و حکومەتی دیمەشقدا ئیمزا کراوە، بەڵام حکومەتى
دیمەشق بە شێوەیەکی سیستماتیک لە ناوچەی جزیرە و کۆبانێ خەریکى ئامادەکاریی سەربازییە
و هێز زیاد دەکات.
روونیشی کردەوە:
لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ هێزەکانمان دوو هێرشی جیاوازیان لە ناوچەی جزیرە
بەرپەرچدایەوە، کە پێشێلکارییەکی روونی رێککەوتنی ئاگربەستە.
ئاماژەى بە
ئەوەش کرد: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، هەوڵی بەپەلە
بدەن، بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونى حکومەتى دیمەشق بە ئاگربەست و رێگریکردن لە هەر
هەنگاوێک، کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

