رێگریی لە تیمێکی راگەیاندنی یەکێتی دەکرێت بچنە رۆژئاڤا
کوردستان 04:25 PM - 2026-01-24
ئەرشیف
دەروازە سێمێلکا
ناوەندی بادینانی
راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبەرامبەر
رێگریکردن لە تیمێکی راگەیاندنیان،
کە دەیانویست بۆ روماڵی بەرخودانی رۆژئاڤا لەسنور بپەڕنەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و
رایگەیاند: لەکاتێکدا هەموو گەلی کوردستان بەیەک ئیرادە داوای یەکڕیزی و تەبایی و
پشتگیریکردنی رۆژئاڤای کوردستان دەکەن و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ هەر پێشهات و ئەگەرێکی
نەخوازراو، بەڵام هەر رۆژە و بەبیانوویەک ئیدارەی دهۆک رێگری لەو تیمە دەکەن.
دەقی پەیامەکە:
ماوەی پێنج رۆژە،
ناوەندی بادینانی راگەیاندنی یەكێتی بەشێوەیەكی رەسمی داوای لەبەرپرسانی ئیدارەی
دهۆك كردووە، كە رێگە بە تیمێکی ناوەندی راگەیاندنی بادینانی یەکێتی بدات، تاوەکو
بۆ روماڵی رووداو و بەرخودانی كوردانی رۆژئاڤا لە سنوور بپەڕنەوە، بەڵام هەر رۆژە و بیانویەك دەهێننەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە
کە هەموو گەلی کوردستان بەیەک ئیرادە داوای یەکڕیزی و تەبایی و پشتگیریکردنی رۆژئاڤای
کوردستان دەکەن و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ هەر پێشهات و ئەگەرێکی نەخوازراو، بۆیە لەسەر
ئەم هەڵوێستەی ئیدارەی دهۆک پرسیارێکی جددی و لۆژیكی دەکەین و دەڵێین ئەم رەفتارو
هەڵوێستەتان لەم قوناغ و کەشە هەستیار و دژوارەدا خزمەت بە چ لایەنێک دەکات؟ خزمەتی
بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان دەکات
یان خزمەت بەناحەزانی گەلی کوردستان؟ وەڵام بۆ خەڵکی کوردستان بەجێدەهێڵین .
ناوەندی بادینانی
راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

