روانگەی سوری:چوار منداڵ لە کۆبانێ بەهۆی سەرما و برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە
کوردستان 10:57 AM - 2026-01-24
روانگەی سوری
دەروازەی شاری کۆبانێ
شاری کۆبانێ لە رۆژئاڤای کوردستان رووبەڕووی
گەمارۆییەکی سەختی چەکدارەکان بووەتەوە و روانگەی سوریش رایدەگەیەنێت، چوار منداڵ
بەهۆی برسێتی و سەرماوە گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی
هەواڵێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، پزیشکێک لە نەخۆشخانەی ئەمەل
رایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا چوار منداڵ بەهۆی سەرما و برسێتییەوە گیانیان
لەدەستداوە.
پزیشکەکە بە روانگەی سوری راگەیاندووە: ژمارەیەک
منداڵی تازە لەدایک بوو بەهۆی نەبوونی کارەبا و ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکە گیانیان
لەدەستداوە.
لە
کۆتایشدا، روانگەی سوری ئاماژەی بەوەکردووە: شاری کۆبانێ لە ئێستادا رووبەڕووی
گەمارۆییەکی خنکێنەری گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا بووەتەوە و لە
گوندەوارەکانییشی پێکدادان لە نێوان ئەو چەکدارانە و هێزەکانی سوریای دیموکرات
هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

