كۆسرەت رەسوڵ عەلی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی رەحمان قەشقە دەردەبڕێت

پرسەنامە 10:54 PM - 2026-01-23
مام رەحمان قەشقە PUKMEDIA

مام رەحمان قەشقە

پرسەنامە

بۆ كۆچی دوایی مام ( رەحمان قەشقە ) تێكۆشەری دێرین و كەسایەتی دیاری هەولێر و هەڤاڵ و هاوڕێی سەرۆك مام جەلال، كۆسرەت رەسوڵ عەلی، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەو كەسوكاری كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان خانەوادەو كەسوكاری مام رەحمان قەشقە

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین و كەسایەتی دیارو ناسراو (مام رەحمان قەشقە)م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

براتان
كۆسرەت رەسوڵ عەلی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە