سەرۆك بافڵ: مام رەحمان قەشقەیی تێكۆشەرێكی دڵسۆزی كوردایەتی بوو
پرسەنامە 10:47 PM - 2026-01-23
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بۆ كۆچی دوایی مام ( رەحمان قەشقە ) تێكۆشەری دێرین و كەسایەتی دیاری هەولێر و هەڤاڵ و هاوڕێی سەرۆك مام جەلال، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كەسوكارو بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
كۆچی دوایی مام ( رەحمان قەشقە ) تێكۆشەری دێرین و كەسایەتی دیاری هەولێر و هەڤاڵ و هاوڕێی سەرۆك مام جەلال لە دڵەوە نیگەران و غەمباریكردم .
بۆ ئەم خەمە، پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزو تێكۆشەرەكەیان دەكەم كە رۆڵیان لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردایەتی دیاروبەرچاوە .
مام رەحمان قەشقەیی تێكۆشەرێكی ماندوو، دڵسۆز و بەئەمەكی خەباتی كوردایەتی بوو، كە لەهیچ دۆخێكدا پشتی نەكردە گەلەكەیی و شۆڕش و رێبازەكەی مام .
بۆیە ژیانئاوایی هەڤاڵێكی وەها جێی داخی هەموومان بوو .
لەخوای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شادبكات ، سەبووری و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت .
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

