هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو تارا

پرسەنامە 09:31 PM - 2026-01-22
سەرۆک بافڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو تارا کچی شەهیدی فەرماندە ( حەمەئەمین یاخیانی )، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پەیامەکە...

دڵگران و غەمباربووم بە کۆچی دوای خاتوو تارا، کچی شەهیدی فەرماندە ( حەمەئەمین یاخیانی ) و برازای شەهید یوسف و هاوسەری هەڤاڵ شێرزاد شەهید سابیر لە دەستەی پاسەوانی سکرتارییەت.


بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەیان دەکەم کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و تێکۆشان و هاوبەشی خەمیانم.


لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.


بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە