هاوخەمی كۆسرەت رەسوڵ بۆ كۆچی دوایی شێخ محەمەد شاكەلی
پرسەنامە 12:14 PM - 2026-01-22
PUKMEDIA
پرسەنامە
بۆ كۆچی دوایی شێخ محەمەد شاكەلی، ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسی و وەزیری پێشووتری ئەوقاف، كۆسرەت رەسوڵ عەلی، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەو كەسوكاری كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان خانەوادەو كەسوكاری شێخ محەمەد شاكەلی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیارو ناسراو، تێكۆشەری دێرین و ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسی و وەزیری پێشووتری ئەوقاف (شێخ محەمەد شاكەلی) م بیست، لە ناخەوە دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم.
كاك شێخ محەمەد شاكەلی تێكۆشەرێكی دێرین و هەڤاڵێكی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، لە خانەوادەیەكی قارەمان و تێكۆشەری كوردستان بوو، ژیانی خۆی بۆ خزمەتی گەلەكەی تەرخان كردبوو، لە خەباتی شاخ وەك تێكۆشەر و لەدوای راپەڕینیش لەكایەی حوكمڕانی توانی خزمەتێكی بەرچاو پێشكەش بكات.
بەداخەوە بۆ ئەم كۆستەو لەدەستدانی ئەم تێكۆشەرە، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكارو خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

