هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی شێخ محەمەد شاکەلی
پرسەنامە 10:07 AM - 2026-01-22
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
مەکتەبی سیاسی یەکێتيی نیشتمانيی
کوردستان، بۆ
کۆچی دوایی شێخ محەمەد شاکەلی سیاسەتمەدار و ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەی کرد، كە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی سەرکردەی دێرین و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پێشووتری یەکێتی، کاک شێخ محەمەد شاکەلی
بە داخ و پەژارەی زۆرەوە
هەواڵی کۆچی دوایی سەرکردەی دێرین کاک شێخ محەمەد شاکەلی-مان پێگەیشت کە ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و وەزیری رۆشنبیری و دواتر وەزیری ئەوقاف بووە لە دوو کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بۆ ئەم خەمە لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمینی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و گشت هەڤاڵانی دەکەین.
لەیەزدانی مەزن داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بەگشت لایەک ببەخشێت.
انا للەوانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

