سەرۆک بافڵ: شێخ محەمەد شاکەلی دۆست و خۆشەویستی مام بوو
کوردستان 09:59 AM - 2026-01-22
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، بۆ کۆچی دوایی شێخ محەمەد شاکەلی سیاسەتمەدار و ئەندامی پێشووتری مەکتەبی
سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەی کرد
و رایگەیاند: شێخ محەمەد شاکەلی سەرکردەو
تێکۆشەرێکی بەوەفاو نیشتمانپەروەری یەکێتی و گەلەکەمان بوو، کە لەهەموو ئەرکە
حزبی و حکومی و بەرپرسیارێتییەکانیدا دڵسۆزو بەوەفا و بە ئەمەک بوو هەر ئەمە وایکرد
ببێتە یەکێک لە دۆست و خۆشەویستەکانی مام.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ:
لەدڵەوە نیگەران بووم بە کۆچی دوایی سیاسەتمەدار
و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری
کوردستان و گەرمیان کاک (شێخ محەمەد شاکەلی) ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی
کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەیان و خزمانی شاکەلی دەکەین کە رۆڵیان لە خەبات
و تێکۆشانی کوردایەتی و چاکەی گشتیدا دیارو بەرچاو بووە.
کاک
شێخ محەمەد شاکەلی سەرکردەو تێکۆشەرێکی بەوەفاو
نیشتمانپەروەری یەکێتی و گەلەکەمان بوو، کە لەهەموو ئەرکە حزبی و حکومی و بەرپرسیارێتییەکانیدا
دڵسۆزو بەوەفا و بە ئەمەک بوو هەر ئەمە وایکرد ببێتە یەکێک لە دۆست و خۆشەویستەکانی
مام، بۆ ئەم ماتەمەش هاوخەمی خانەوادە سەربەرزەکەیانم
و لە خوای گەورە داواکارم گیانی هەڤاڵی کۆچکردوومان بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری
و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

