هه‌سه‌ده: چه‌كدارانی دیمه‌شق پابه‌ند نابن بە ئاگربه‌سته‌وه
کوردستان 12:08 PM - 2026-01-21
naharnet
سوریا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق
ئاگربه‌ستی راگه‌یاند، به‌ڵام هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق به‌رده‌وامی
هه‌یه.
رۆژی سێشهمه 20ی1ی2026 فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی
سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند:
ئێمه پابه‌ندبوونی ته‌واوی هێزی خۆمان به ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نین، به‌پێی ئه‌و
رێككه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق هه‌مانه، دڵنیایش ده‌ده‌ین كه ده‌ست به‌هیچ
چالاكیه‌كی سه‌ربازی ناكه‌ین، واتا ده‌ستپێشخه‌ری چالاكی سه‌ربازی ناكه‌ین.
ئه‌وه‌شى خستەڕوو: ده‌رگاشمان بۆ رێگه‌چاره‌ی
سیاسی و دانوستان و گفتوگۆ كراوه‌یه و ئاماده‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی
18ـی كانوونی دووه‌م، كه خزمه‌ت به‌ئارامی و سه‌قامگیری ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوای چه‌ند سه‌عاتێك له بڵاوكردنه‌وه‌ی
راگه‌یه‌نراوی ئاگربه‌ست، هه‌سه‌ده بڵاویكرده‌وه، كه له لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی
سه‌ر به‌حكومه‌تی دیمه‌شق هێرش كرایه سه‌ر زیندانی ئه‌قتان له‌باكووری شاری ره‌ققە،
به به‌كارهێنانی پێنج فڕۆكه‌ی خۆكوژی و چه‌كی قورس به‌ره‌و زیندانه‌كه كه ده‌ستگیركراوه‌كانی
داعشی تێدابوو.
هاوكات دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هێرشی ناوبراو، هه‌سه‌ده
رایگه‌یاند: شارۆچكه‌ی زیركان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی دیمه‌شق،
تۆپبارانێكی توند كراوه، هه‌ر له‌هه‌مان كاتدا هه‌سه‌ده رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن
گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی دیمه‌شق، به چه‌كی قورس هێرش كراوه‌ته سه‌ر
گوندی تل بهرود، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای عابید له‌باشووری حه‌سه‌كه.
هه‌سه‌ده دووباره باسی له‌هێرشی دیكه كردوه و
ئاماژه‌ی به ئه‌وه‌دا: فڕۆكه جه‌نگییه‌كان گه‌ڕه‌كی ئهلاوهیجهیان كرده
ئامانج، له‌نزیك وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌شاری قامشلۆ.
لەگەڵ ئەوەى هەردوولا "هەسەدە
و حکومەتى کاتى سوریا" سەعات هەشتى شەوى رابردوو ئاگربەستیان راگەیاند، بەڵام
بەشێک لە چەکدارەکانى حکومەتى کاتى سوریا پابەندى ئاگربەست نابن و ناو بەناو هێرش
بۆ ناوچە و جێگاى جیاواز دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

