هەسەدە 26 زیندان بەڕێوەدەبات کە 12 هەزار داعشی تێدایە
کوردستان 08:07 PM - 2026-01-19
PUKMEDIA
زیندان
لە راپۆرتێکدا چەندین
زانیاری لەبارەی ئەو زیندانانە دەخرێتە روو کەلەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە
بەڕێوەدەبرێن، کە زیاتر لە ١٢ هەزار چەکداری داعشیان تێدایە و نزیکەی سێ
هەزاریشیان زیندانی بیانین.
وەک لە راپۆرتەکەدا
هاتووە: هەسەدە سیستمێکی فراوانی گرتووخانە بەڕێوەدەبات، کە (٢٦) زیندان لەخۆدەگرێت
و لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدایە، تیایاندا (١٢) هەزار زیندانیی چەکدارانی داعش دەستبەسەر
کراون، کە لەنێوانیاندا (٢٥٠٠ بۆ ٣٠٠٠) زیندانییان بیانین و خەڵکی (٥٤) دەوڵەتی جیاوازن
و بەسەر (٧) زینداندا دابەشکراون.
ئەوەش هاتووە: گەورەترینیان
زیندانی (غوێران)ە لە حەسەکە، کە (٥٠٠٠) دەستبەسەرکراوی تێدایە، هەروەها زیندانی شەدادی
لە حەسەکە، جەرکین لە قامیشلۆ، زیندانی دێریک لە مالیکییە و زیندانی کامپی ڕۆژ، جگە
لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لە ڕەقە و دێرەزوور و دوو زیندان لە ناو هەردوو کامپی
هۆڵ و ڕۆژدا.
ئاماژە بەوەش کراوە: مەلەفی
زیندانەکانی هەسەدە بەو قەبارە و ژمارە زۆرانەوە، جارێکی دیکە داعش، وەک هەڕەشەیەکی
بەردەوام و کۆتایی پێنەهاتوو نیشان دەداتەوە بەتایبەت، کە ڕژێمی دڕندە و تیرۆریستی
دیمەشق بە ڕاستەوخۆ و بەناڕاستەوخۆش پەلاماری زیندانەکان دەدات و پشێوی دەنێتەوە و
دەیەوێت ئازادیان بکات، ئەمە بێجگە لە کەمتەرخەمی زۆری ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە
جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەرشەنیان بەرامبەر بەو دۆسییە مەترسیدارە. هەموو ئەمانەش
ترسەکان لەگەڕانەوەی ڕێکخراوەکە بۆ پێشەوەی ڕووداوەکان زیاتر دەکات.
ئەوەش راگەیەندراوە: پەلاماری
ڕژێمی سوریا بۆ سەر هەسەدە ڕەنگە ببێتەهۆی دزەکردنی توخمە تیرۆریستییەکان لە سنوورەکانەوە
و چالاکبوونەوەی شانە نووستووەکان لە ناوخۆی عیراق و ناوچەکە، پێویستە لەسەر بەغداد
ئاستی هۆشداریی مەترسییەکان لەسەر سنوورە ڕۆژئاواییەکان بۆ بەرزترین پلە بەرزبکاتەوە،
باری نائاسایی هەواڵگری ڕابگەیەنێت و هەماهەنگییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کارا
بکات، چونکە ئەو دۆسیەیە مەترسییەکی بەردەوامە لەسەر ئاسایش لە ناوچەکەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

