سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال فەرماندەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 05:14 PM - 2026-01-19
PUKMEDIA
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە سەردانی فەرماندەو تێکۆشەری دێرین عەلی رەشید
رۆژی ١٩ـی١ـی٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی فەرماندەو تێکۆشەری دێرینی گەلی کورد و یەکێتی هەڤاڵ (عەلی رەشید سەعید )ـیانکرد .
لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ عەلی ـیان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشترییان بۆ خواست.
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی رۆڵ و خەباتی نەپساوەی هەڤاڵ عەلی و بنەماڵەکەیان کرد وەک فەرماندەیەکی دیار و ئازای سەربازی شۆڕشی نوێ کە هەر لە سەرەتاوە بە هێزو ورەیەکی پۆڵاینەوە بووە بەشدارێکی کارا و بەسەنگ لەخەباتی چەکداری شۆڕشی نوێ ؛ بەرامبەر ئەو رابردووش مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال چەپکە گوڵی رێزو وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ؛ هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـیان ئاڕاستەکردوو بەشکۆوە خەبات و تێکۆشانەکانی هەڤاڵ عەلی و بنەماڵەکەیان بەرزنرخاند .
لای خۆیەوە ؛ هەڤاڵ عەلی رەشید سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوەی کرد و جەختی کردەوە بە هەمان گڕوتینی رابردووی و پاڵپشت بە رێبازی سەرۆک مام جەلال لە هەر شوێنێک پێویستیەک هەبێت هەر پێشمەرگەی گەلی کورد و یەکێتی دەبێت .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

