عیراق.. له‌یه‌ك مانگدا نزیكه‌ی 5 هه‌زار جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری تۆماركراوه
عیراق 11:23 AM - 2026-01-19
Pinterest
جیابوونەوە
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق ئاماری هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا راگه‌یاند، كه نزیكه‌ی 5 هه‌زار هاوسه‌ر جیابوونه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و پێداچوونه‌وه‌ی عیراق كه كۆپیه‌كی بۆ PUKMEDIA نێدراوه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه، "كۆی گشتی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری بۆ مانگی 12ی ساڵی رابردوو گه‌یشتووه‌ته 27 هه‌زار، هاوكات ژماره‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری گه‌یشتووه‌ته چوار هه‌زار و 888، حاڵه‌ت له سه‌رانسه‌ری پارێزگاكانی عیراق جگه له‌هه‌رێمی كوردستان.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "به‌غدا له پله‌ی یه‌كه‌می لیستی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌دا به‌ركه‌وتووه، به‌شێوه‌یه‌ك دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی به‌غدا/ ره‌سافە، چوار هه‌زار و 112 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری و 798 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆماركراوه، هه‌روه‌ها له‌دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی به‌غدا/ كه‌رخیش، 3 هه‌زار و 237 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری و 692 جیابوونه‌وه تۆماركراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا به پله‌ی دووه‌م دێت له عیراق كه، سێ هه‌زار و 64 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری و 530 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆمار كراوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

