ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17
گەلى کوردستان
دیمەنی بەفر لە گوندی بارێ
بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی کەشى
پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند بەپێی راگەیەنراوەکە: ئەمڕۆ و سبەى لە
ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت.
بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی
له راگهیهندراوێكدا
بڵاویكردهوه: ئەمڕۆ شەممە 17ى1ى2026 کەش
ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە
درەنگانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە هەندێک ناوچە لە رۆژئاوای هەرێم
وە بارینی کەمێک بەفر لە ناوچەشاخاویەکانی سنووری پارێزگای دهۆک.
هاوکات لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە
تۆمارەکانی دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5– 10 ) کم/ک.
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت
مەوداى بینین / (8 – 10 ) دەبێت.
پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
پیرمام : 6 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1- پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 8 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 8 پلەی سیلیزی
پەیوەست بە کەشى سبەی یەکشەممە 18ى1ى2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت،
لە زۆربەی ناوچەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست
پێدەکات، پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا پارێزگای هەولێر و هەندێک ناوچە لە پارێزگای
کەرکوک و سلێمانی دەگرێتەوە، هەروەها بەفر بارین لە زۆربەی ناوچە شاخاویەکان و
ناوچە سنووریەکانی هەرێم دەبێت.
ئاماژەى بەوەشداوە: پلەکانی
گەرما بەرزدەبنەوە.
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5– 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکوورى خۆرهەلات دەبێت
مەوداى بینین / (8 – 10 ) دەبێت.
پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
پیرمام : 7 پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 9 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

