خاتوو شاناز بۆ ئیلهام ئەحمەد: پشتیوانی خەونە مەزنەکانتانم
کوردستان 05:49 PM - 2026-01-15
PUKMEDIA
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
بۆ شەهیدبوونی حەوت ئەندامی خانەوادەی ئیلهام ئەحمەد لە هێرش و پەلاماری چەکدارانی سوریا بۆ سەر گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی ئاڕاستەی خاتوو ئیلهام و ماڵباتەکەی کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
خوشکی ئازیز و تێکۆشەرم ئیلهام ئەحمەدی سەربەرز
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی حەوت کەسم لە ئەندامانی ماڵباتە تێکۆشەرەکەت بیست، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە گیانی پاکیان بە کورد و مرۆڤایەتی بەخشی.
ئیتر داخ لە سەر داخ و خەم لە دوای خەم و کۆست لە دوای کۆست دیاری و بەرهەمی ئەم رۆژگارە نامۆیەن، کە بۆ نەتەوەکەمان بەڕێوەن. نەتەوەیەک کە باشترین رۆڵەکانی بۆ ئازادی و بەختەوەری مرۆڤ لەم جیهانە ئەکاتە قوربانی کەچی زلهێزەکانیش چاو لەو هەموو نەهامەتی و لەو هەموو خوێنە ئەپۆشن، کە بەدەستی تاریکپەرستان و دوژمنانی روناکی لە جەستەی گەلەکەمان ئەڕژێت.
شەهید بوونی حەوت ئەندامی ماڵباتەکەت تا بڵێی کۆستێکی گەورەیە، هەروەها ئازارێکیشە لە ناخ و رۆحی هەموو نیشتمانپەروەر و ئازادیخوازێکدایە، بەڵام لە سایەی خۆڕاگری ئێوە و گەلە سەربەرزەکەمان، بارتەقای ئەو ئازارە، هیوا و ئومێد بە ئازادی و ژیانێکی سەربەرزانە، لە دڵماندا زیاتر گەشە ئەکات.
جارێکیتر هاوخەمی ئازارەکانتم و پشتیوانی خەونە مەزنەکانتانم. هەر سەرکەوتووبیت
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

