سۆمۆ: لە سێ مانگدا 19ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم هەناردەکراوە
کوردستان 04:08 PM - 2026-01-15
PUKMEDIA
ئاڵاى کوردستان و هەناردەى نەوت
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند: پڕۆسەی
وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە پێی رێککەوتنەکە بەردەوامى هەیە و لە دەستپێکى
رێکەوتنەکەوە هەتا کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی 2025 نزیکەی 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم وەرگیراوە و
هەناردەکراوە.
عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ
بە "ئاژانسى
هەواڵى عیراقیە" ى راگەیاند: پڕۆسەی وەرگرتنی نەوتی هەرێمی
کوردستان بە پێی رێککەوتنەکە بەردەوامى هەیە و هەموو لایەنەکان هەوڵی جێبەجێکردنی
بڕگەکانی دەدەن.
روونیشیکردەوە: لە دەستپێکى جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەوە، لە رێکەوتى
27ـی ئەیلولی 2025 تا کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی 2025 نزیکەی 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی
هەرێم وەرگیراوە و هەناردەکراوە و تێکڕای مانگانەی نزیکەی بڕى 6 ملیۆن بەرمیل
دەکات.
عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ، ئاماژەی بە ئەوەشدا: بەهۆى دۆخی تەکنیکی
و بەرهەمهێنانەوە، گۆڕانکاری لە بڕی هەناردەکراوی مانگانەى نەوت شتێکی ئاساییە، بەڵام
گۆڕانکارییەکان لە چوارچێوەی رێگەپێدراو و ستانداردە جیهانییەکانن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

