سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: خەتاب عومەر فەرماندەی رۆژە سەختەکان بوو
ی ن ک 04:03 PM - 2026-01-12
PUKMEDIA
مەکتەبی سکرتاریەت لە سەردانی خەتاب عومەر عارف
رۆژی ١٢ـی١ـی٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی (خەتاب عومەر عارف )فەرماندە و تێکۆشەری دێرینی گەلی کورد و یەکێتی یانکرد .
لەو سەردانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت رۆڵی گەورە و کاریگەری هەڤاڵانی کەرکوکیان لە شۆڕشی نوێدا بەرزنرخاند و ستایشی خەباتی هەڤاڵ خەتاب عومەر -یان کرد وەک “فەرماندەیەکی ئازاو بە دەستی رۆژە سەختەکانی شۆڕش کە بێگوێدانە مەترسی و تەحدییەکان لە سەنگەری رووبەڕووبوونەوەکاندا قارەمانانە بەرگری دەکرد لە مافی رەوای گەلەکەی “. لەبەرامبەر ئەو رابردووە پڕ شکۆیەش مەکتەبی سکرتارییەت پەیام و چەپکە گوڵی رێز و وەفایی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ؛ هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـییان ئاڕاستەکرد و هیوای تەندروست باش و سەلامەتی هەمیشەییان بۆ خواست .
لای خۆیەوە ؛ هەڤاڵ خەتاب عومەر سوپاسی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ـی کرد بۆ بەسەرکردنەوەی و روونی کردەوە “ئەوەی کارمان بۆ دەکرد یەکێتییەکی بەهێز و یەک دەست بوو جێگەی خۆشحاڵییە ئێستا لەو قۆناغەدا دەژین ؛گرنگە بە هەموومان پشتیوانی هەنگاوەکانی سەرۆک بافڵ و ئەم سەرکردایەتییە نوێیە بکەین بۆ زیاتر بەهێزکردنەوەی یەکێتییەکەمان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

