لە ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێدا دوو پانێڵ رێکدەخرێت
کوردستان 11:45 AM - 2026-01-09
کوردستانی نوێ
پانێڵەکانی کوردستانی نوێ
کوردستانی نوێ لە یادی 35 ساڵەی دامەزراندنیدا،
لە رۆژانی 10و11ی1ی2026، دوو پانێڵ لەسەر میدیای کاغەز و رۆڵی رۆژنامەکە لە سەردەمی سۆشیال میدیا
و بەرەو پێشبردنی داهێنانی ئەدەبی و قەڵەمی ژن رێکدەخات.
پانێڵی
رۆژی یەکەم 10ی1ی2026 تایبەت دەبێت بە میدیای کاغەزی و یەکێتی لەڕچەشکێنی رابردووە و بۆ ئاڵنگارییەکانی داهاتوو کە لەتیف
نێروەیی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن پێشکەشی دەکات.
هەر لە رۆژی یەکەم، د. عەدالەت عەبدوڵڵا مامۆستای زانکۆ و یاردەدەری لێپرسراوی مەکتەبی
راگەیاندن و هۆشیاری، پانێڵی کوردستانی نوێ لەسەردەمی سۆشیال میدیادا پێشکەش دەکات.
لە رۆژی دووەمیشدا، پانێڵی کوردستانی نوێ،
ئامێزێکی واڵا بۆ داهێنانی ئەدەبی و قەڵەمی ژن لەلایەن کەژاڵ ئەحمەد جێگری
سەرنوسەری کوردستانی نوێ-وە پێشکەش دەکرێت.
هاوکات جەمال ئارێز جێگری سەرنوسەری
کوردستانی نوێ پانێڵی کوردستانی نوێ، بەخشش، داکشان و هەڵکشان پێشکەش دەکات.
پانێڵەکان سەعات 11ی سەرلەبەیانی لە رۆژانی
10و11ی1ی2026 لە کوردستانی نوێ لە گەڕەکی رزگاری تازە پێشکەش دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

