خاپورکردنی خاکی پیرۆز بڵاودەکرێتەوە
کوردستان 03:05 PM - 2026-01-06
PUKMEDIA
کتێبی خاپورکردنی خاکی پیرۆز
کتێبی خاپورکردنی خاکی پیرۆز، شوێنەوارە مێژووییەکانی دەڤەری نێروە و رێکان بە نموونە، لێکۆڵینەوەیەکی «لەتیف نێروەیی» یە، لە یانزە بەش پێکهاتووە، بەشێوازێکی شایستە لە چاپخانەی کارۆ چاپکراوە. بەمزووانە بڵاودەبێتەوە.
دەڤەری نێروە و رێکان ناوچەیەکی گرنگی (پیرۆز، خۆژێن، خۆپارێز)ی کوردستانە و بە مەملەکەتی شوێنەوارە مێژووییەکان و ناوەندی ئول و ئایینەکان و پایتەختی ئەشکەوتەکانی کوردستان ناسراوە، لە ماوەی (٣٤) ساڵی رابردوو بە هۆی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە و بەردەوامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا ٦٨٥ شوێنەوار لە ژێر هەڕەشەی لەناوچووندان.
لەوانە پرد، ئەشکەوت، نائوسک، قەڵا، قەڵات، ئاش، ئاشی ئاو، پەرستگا دێرینەکانی ئایینەکانی (ئیسلام، مەسیحی، جوولەکە، ئێزدی و زەردەشتی) و شوێنەوارە مێژووییەکانی دیکە هەروەها (١٠٩) گوندی دەڤەرە کەش بە تەواوەتی خاپوور و وێران و چۆڵکراون و زیانێکی گەورەی گیانی، مادی مەعنەوی بە هاوڵاتییانی ناوچەکە گەیشتووە و دەڤەرەکە بە تەواوەتی بۆتە ناوچەیەکی قەدەغەکراو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

