سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال مامۆستا عەزیز بەسەردەکەنەوە
کوردستان 04:19 PM - 2026-01-05
PUKMEDIA
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە ماڵی مامۆستا عەزیز
رۆژی ٥ـی١ـی٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین و فەرماندەو تێکۆشەری دێرین عەزیز حەسەن ناسراو بە (مامۆستا عەزیز )ـیانکرد .
لەو سەردانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت مێژووی گەش و دانەبڕوای مامۆستا عەزیز یان هێنایەوە بەر باس وەک فەرماندەیەکی دیاری سەربازی شۆڕشی نوێ کە لە هەموو وێستگەکانی خەباتدا دڵسۆزانە لێپرسراوێتییەکانی راپەڕاندووە و .لەبەرامبەر ئەو مێژووەش چەپکە گوڵی رێزو وەفاو پەیامی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ؛ هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـیان ئاڕاستەکردوو هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشیی هەمیشەییان بۆ خواست .
لای خۆیەوە مامۆستا عەزیز سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوەیەی کردوو جەختی کردەوە جێگەی خۆشحاڵییە ئێستا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەک دەست و یەک بڕیارە بەم دیسپلینەش زیاتر دەتوانین خزمەتی خاک و گەلی خۆمان بکەین و لەسەر هەمان رێبازی مام درێژە بە خزمەتەکانمان دەدەین .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

