سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە مەحموود كوێخا سمایلی تەلان دەكات

پرسەنامە 10:49 PM - 2026-01-04
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی خاتوو مریەم حاجی نەجیم سارتكەیی، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی مەحموود كوێخا سمایلی تەلان، كەسایەتی دیاری ئیلی بەگی جاف دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:


بەڕێز كاك مەحموود كوێخا سمایلی تەلان، كەسایەتی دیاری ئیلی بەگی جاف 

بەداخ و خەمێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ( مریەم حاجی نەجیم سارتكەیی ) هاوسەری بەڕێزتانمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو كەسوكارو بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم كە رۆڵتان لە چاكەی گشتیدا دیارو بەرچاوە.

لەخوای گەورە داواكارم گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە