نهێنی سەرکەوتنی عیراق و وڵاتانی کەنداو لە کێبڕکێی نەوتدا

جیهان 09:42 PM - 2026-01-03
پاڵاوگەى نەوت bayancenter.org

پاڵاوگەى نەوت

ئابووری نرخی نەوت

لەکاتێکدا جیهان بەدەست گۆڕانکارییەکانی نرخی وزەوە دەناڵێنێت، جیاوازییە تەکنیکی و ئابوورییەکانی نێوان جۆرەکانی نەوت دەبنە فاکتەری سەرەکی لە دیاریکردنی نرخەکان، نەوتی عیراق و وڵاتانی کەنداو بەهۆی کەمیی تێچووی دەرهێنان و ئاسانیی پاڵاوتنیان، پێگەیەکی زۆر بەهێزتریان لە بازاڕەکاندا هەیە بەراورد بە نەوتی "قورس"ی ڤەنزوێلا، کە تێچووی دەرهێنانی تا دە هێندەی نەوتی ناوچەکە بەرزترە.



جیاوازى نەوتى ڤەنزوێلا، عیراق و کەنداو


جیاوازییەکانی نێوان نەوتی ڤەنزوێلا، عیراق و کەنداو بە شێوەیەکی گشتی بنەڕەتییە و تەنها رواڵەتی نییە، بەجۆرێک نەوتی ڤەنزوێلا، قورس بۆ زۆر قورسە، چڕییەکەی بەرزە، رێژەی کبریت و کانزاکانی زۆرە، پێویستی بە چارەسەرکردنی ئاڵۆز هەیە، بەڵام نەوتی عیراق و کەنداو، سووک بۆ مامناوەندە، تا رادەیەک پاکترە، پاڵاوتنی ئاسانترە، لەسەر ئاستی جیهان خواستی زۆری لەسەرە.



کامەیان باشترە؟ و تێچوەکانیان چۆنن؟


نەوتی عیراق و کەنداو لە رووی بازرگانی و تەکنیکییەوە باشترن و لە رووی تێچووی دەرهێنانەوە، نەوتى ڤەنزوێلا یەکێکە لە بەرزترینەکان لە جیهاندا، تێچووی دەرهێنان و چارەسەرکردن رەنگە لە نێوان بڕى 25 بۆ 35 دۆلار بێت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام عیراق و کەنداو، لە هەرزانترینەکانی جیهانن، تێچووی دەرهێنان زۆربەی کات تەنها لە نێوان بڕى 3 بۆ 5 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.



لە رووی ئاسانیی پاڵاوتنەوە


نەوتی ڤەنزوێلا پێویستی بە تێکەڵکردن، یەکەکانی تێکشکاندنی پێشکەوتوو (Cracking units) و پاڵاوگەی تایبەت هەیە، بەڵام نەوتی عیراق و کەنداو راستەوخۆ دەچێتە ناو زۆربەی پاڵاوگە جیهانییەکان و نەرمییەکی زۆری هەیە لە بەبازاڕکردندا.



نەوت لە بازاڕەکاندا


بەڵام راستی و لۆژیکی ئابووریی دەڵێت: بازاڕ تەنها سەیری کوالێتی ناکات، بەڵکو سەیری قەبارەی گشتیی (خستنەڕوو- Supply) دەکات.

یاسای بنەڕەتی لە بازاڕی نەوتدا: زیادبوونی خستنەڕوو = گوشار بۆ دابەزینی نرخ، تەنانەت ئەگەر نەوتەکە کوالێتیشی نزمتر بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە