یادی دامه‌زراندنی سوپای عیراق له‌هه‌رێم پشوو نییه
عیراق 03:51 PM - 2026-01-03
رۆیتەرز
سوپای عیراق
رۆژی سێشه‌ممه 6ی1ی2026 یادی دامه‌زراندنی سوپای عیراقه، به‌ڵام به‌پێی خشته‌ی پشووه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و رۆژه پشوو نییه و ده‌وامی ره‌سمییه له‌دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت، به‌ڵام له‌عیراق پشووه.
به‌پێی خشته‌ی پشووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، رۆژی 6ی كانونی دووه‌می هه‌موو ساڵێك كه هاوكاته له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی سوپای عیراق، پشووی ره‌سمی نییه و له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌وامی ره‌سمییه.
به‌ڵام به‌پێی پشووه‌كانی حكومه‌تی عیراق ئه‌و رۆژه پشووی ره‌سمییه و ده‌وام راده‌گیرێت له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت.
رۆژی 6ی كانونی دووه‌می ساڵی 1921، سوپای عیراق به‌ره‌سمی وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی بۆ پارێزگاریكردن له‌سنوره‌كانی عیراق دامه‌زراوه‌و ئه‌و رۆژه پشووی ره‌سمییه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

