داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی 900 ملیار دینار بووە

کوردستان 09:20 AM - 2026-01-02
داشبۆردی شەفافیەت PUKMEDIA

داشبۆردی شەفافیەت

شەفافیەت

سایتی شەفافیەتی داهاتی ساڵی رابردووی 2025 ی بڵاوکردوەتەوە کە نزیکەی 900 ملیار دینارە و داهاتی کۆتا مانگیش زیاتر لە  62 ملیار دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ساڵی رابردووی 2025 ی  راگەیاندووە، بە شێوەیەک بڕی  897 ملیار و 156ملیۆن و 673 هەزار و 537 دینار بووە.

هاوکات داهاتی کۆتا مانگی 2025 کە مانگی 12 دەکات بڕی 62 ملیار و 333 ملیۆن و 805 هەزار و 985 دینارە.

 رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت www.shafafiat.com، بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە