هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی دایکی شەش شەهیدی یەکێتی
پرسەنامە 10:17 AM - 2025-12-31
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (فەهیمە ئەمین حەسەن) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکە:
دڵگران و غەمباربووم بە کۆچی دوایی خاتوو ( فەهیمە ئەمین حەسەن ) دایکی شەش شەهیدی یەکێتی و شۆڕشی نوێ و خوشکی هەردوو شەهیدی فەرماندە عادل ئەمین و جەلال ئەمین.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەر و شەهید بەخشەکەیان دەکەم کە نموونەی باڵای قوربانیدان و شۆڕشگێڕین لە خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان.
لەخوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

