سبەی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ رادەگیرێت
کوردستان 10:06 PM - 2025-12-27
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم
بەفربارین لە کوردستان
بەهۆی بارینی بەفر و دروست بوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە هەردوو دیوی مەرزی کێلێ، سبەی یەکشەممە رێکەوتی 28ی12ی2025 هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ دەوەستێت.
قائیمقامیەتی قەزای پشدەر رایگەیاند: بەهۆی بارینی بەفر و دروست بوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە هەردوو دیوی مەرزی کێلێ و بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی سەر و سامانی هاووڵاتییان، سەرجەم بازرگان و گەشتیار و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی یەکشەممە رێکەوتی 28ی12ی2025 هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ دەوەستێت.
روونیشیکردەوە: داواکارین هاووڵاتییانیش لە مەرزی کێلێ و رێگا کوێستانیەکانی دیکەی قەزای پشدەر نزیک نەبنەوە، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی خۆیان و رەخساندنی بواری پێویست بۆ تیمەکانی ئاوەدان کردنەوە و رێگاوبان کە بۆ پاککردنەوەی رێگاکان کار دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

