کەرکوک.. بە بڕیاری پارێزگار سبەی لە باخچە و خوێندنگاکان پشوو دەبێت
کوردستان 09:46 PM - 2025-12-27
PUKMEDIA
پشوو
بەهۆى پێشبینیەکانى کەشوهەوا و بەردەوامى شەپۆلی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما، پارێزگارى کەرکوک بڕیاریدا سبەى یەکشەممە 28ى12ى2025 لە سەرجەم باخچەکانی منداڵان و خوێندنگا سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییەکان لە سەرتاسەری پارێزگاکە پشوو بێت.
نووسينگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند: رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوك، بڕیاریدا بە راگرتنی دەوامی رەسمی بۆ سبەی یەکشەممە لە سەرجەم باخچەکانی منداڵان و خوێندنگا سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییەکان لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا.
روونیکردەوە: ئەم بڕیارە لەژێر رۆشنایی راپۆرتەکانی کەشناسی و پەروەردەی کەرکوك و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خوێندکاران دراوە، بەهۆی بەردەوامیی دۆخی نالەباری کەشوهەوا، شەپۆلی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما.
ئاماژەی بەوەش کردووە: دەوامی رەسمی لە فەرمانگە حکومییەکان و کۆلێژەکان وەک ئاسایی بەردەوام دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

