وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
عیراق 12:30 PM - 2025-12-27
میدیا عیراقییەکان
وێنەى سەوزە و میوە
ئەمڕۆ 27ی12ی2025، وەزارەتی کشتوکاڵی فیدڕاڵی هاوردەکردنی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە کرد و راوێژکارێکی وەزارەتەکەش رووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکانی عیراق ئاشکرا دەکات.
مەهدی زەمەد قەیسی راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند: سیاسەتی هاوردەکردنی بەروبومە کشتوکاڵییەکان پشت بە رۆژژمێری کشتوکاڵی دەبەستێت، کە بەپێی بەروبومی کشتوکاڵی ناوخۆیی نوێدەکرێتەوە، بۆ ئەوەی لەلایەک بەرهەمی ناوخۆیی ساغ ببێتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخەکان بگرین.
پەیوەست بەو بەرهەمانەی کە لە ئێستادا هاوردەکردنیان قەدەغە دەکرێت، ئاشکرای کرد: هەریەک لە بەروبومەکانی چەوەندەر، تور، کاهو، قەرنابیت، کەلەرم، باینجان، هێلکە، مریشک، هەنگوین، خورما، پەتاتە، قەدەغە دەکرێن و هاوردەی تەماتە بەردەوام دەبێت، بەڵام لە داهاتوودا بەپێی بەرهەمی ناوخۆیی قەدەغە دەکرێت.
لە بارەی پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرزی زستان، مەهدی زەمەد قەیسی راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەکرد: ئەو رووبەرەی کە بڕیارە بۆ کشتوکاڵ بەکاربهێنرێت چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆنمە، کە سێ هەزار و 500 دۆنمی بە ئاوی ژێر زەوی و ئاو دەدرێت و یەک ملیۆنی دیکەش بە ئاوی سەرزەوی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

