عیراق ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغەدەکات کە یەکجار بەکاردێت
عیراق 11:37 AM - 2025-12-26
VOA
پاشماوەی پلاستیک
وەزارەتی ژینگە هۆشداری دەدات لەوەی رێژەی پاشماوە پلاستیکییەکان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ماددەی شێرپەنجەیی، هەربۆیە حکومەت کار لەسەر بڕیارێک دەکات بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمە پلاستیکییەکان.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ژینگەدا هاتووە، عیراق بەدەست بەرزیی رێژەی پاشماوەکانەوە دەناڵێنێت و سیستمی جیاکردنەوە و ریسایکلینی نییە، بەجۆرێک رێژەی پاشماوەی پلاستیکی 40%ی کۆی پاشماوەکان پێکدەهێنێت، ئەمەش وایکردووە بەشێوەیەکی کراوە بسووتێنرێن و ماددەی "دیۆکسین"ی شێرپەنجەیی لێ دەربچێت.
راشیگەیاندووە: پێویستە خۆراک و ئاو و یاریی منداڵان لە مادە پلاستیکییەکان بپارێزرێن، چونکە سەرەڕای ئەوەی عیراق وڵاتێکی نەوتییە، بەڵام پیشەسازیی پترۆکیمیایی لاوازە و زۆربەی پلاستیک هاوردە دەکرێت و تەنیا بۆ یەکجار بەکاردەهێنرێت.
وەزارەتی ژینگە ئاماژە بەوەشکردووە، لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ژینگە، کار دەکرێت بۆ دەرکردنی بڕیارێک بە مەبەستی سنووردارکردنی هاوردەکردن و بەکارهێنانی پلاستیکی "یەکجار بەکارهاتوو"، لە ئێستاشدا بڕیارەکە لەسەر مێزی ئەنجومەنی وەزیرانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

