لەئەمڕۆ وە بەفربارین لەهەرێم دەستپێدەکات
کوردستان 10:50 AM - 2025-12-26
Pixabay
دیمەنی بەفربارین
کەشناسی، کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ و سبەینێ باران و بەفر دەبارێت.
لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:ئەمڕۆ هەینی 26ی12ی2025، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت , ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (پارێزگای هەلەبجە و هەندێک ناوچەی پارێزگای سلێمانی ) لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویە سنووریەکاندا , پاشان لە کاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین درێژ دەبێتوە بۆ سەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک .
خێراى با / لەسەرخۆ ( 05 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت
پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت
هاوکات، سبەینێ شەممە 27ی12ی2025، بە گشتی ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت و پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر (کڕێوە ) ببارێت، کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ ڕۆژانی دواتر بەردەوامی دەبێت.
خێرا خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 15 – 25 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت
پلەکانی گەرما / بە نزیکی 2 تـــــا 4 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / 6 – 8 کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 13 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

